وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکرا

دوای دوو مانگ لە پشووی وەرزی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەست بە کارەکانی دەکاتەوە و وادەی یەکەم کۆبوونەوە لە وەرزی نوێدا دیاریکرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە یەکەم کۆبوونەوە لە وەرزی نوێی یاساداناندا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی، تەندروستیی دەروونی، سەندیکای بەرنامەرێژانی عێراق، پاراستن لە زیانەکانی تووتن و یاسای یەکێتیی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەدرێت.

بڕیارە هەر لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازە یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی تیشکدەر و کیمیایی و بایلۆجییەکان و چەند یاسایەکی دیکەوە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share