وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە واژووی ئالان حەمەسەعیدی لەسەرە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی بڕیاردرا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی قۆناغی 9
ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.
بڕیارەکە سوودی بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێت، کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وانەیەک یان زیاتر بە کۆی گشتی پێنج نمرەیان کەمە بۆ دەرچوون.