سوپای ئیسرائیل: شانەیەکی سوپای قودسی ئێرانمان دەستگیرکرد

1719481083

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، شانەیەکی سوپای قودسی ئێرانیان لە باشووری سووریا، دەستگیرکرد.

سوپاکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە لێکۆڵینەوەکانی یەکەی 504 دەستیان کەوتووە، هێزەکانی لیوای ئەسکەندۆنی (لیوای 3) لە ژێر فەرماندەیی فیرقەی 210، بە هاوکاریی لێکۆڵەرە مەیدانییەکانی یەکەکە، ئۆپراسیۆنێکی شەوانەیان ئەنجامدا.

دەشڵێت، لە ئۆپراسیۆنەکەدا، شانەیەکی چالاکیان لە ناوچەی تەل قودسنە، لە باشووری سووریا دەستگیرکردووە، کە لەلایەن سوپای قودسی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرا.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامن لە جێگیرکردنی هێزەکانیان لەو ناوچانەی هەڕەشەی “تیرۆریستی”ـیان لەسەرە و کاردەکەن بۆ رێگریکردن لێیان، بە ئامانجی پاراستنی دانیشتووانی ئیسرائیلی لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share