سوپای ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

وتەبێژی سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرشبکاتەوە سەریان، وەڵامێکی زۆر توندیان دەدەنەوە.

عەلی محەمەد نائینی، وتەبێژی سوپای ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەگەر هێرشێکی دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەیان، وەڵامیان “زۆر توند” دەبێت، بەبێ ئەوەی رێز لە هیچ هێڵێکی سوور بگرن.

وتیشی، ئامانجی ئەمریکا و ئیسرائیل رووخاندنی دەسەڵاتی ئێران بوو، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکا.

پێشتر ئێران چەندجارێک هۆشداریی داوە لە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنێوان ئەو وڵاتە و ئیسرائیل، رایگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share