هەفتەی داهاتوو ئەردۆغان و وەفدی ئیمراڵی كۆدەبنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری ئیمراڵی دەم پارتی كۆببێتەوە بەمەبەستی خێراتركردنی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.

عومەر چەلیك وتەبێژی ئاكەپە رایگەیاند ،ئەو پڕۆسەیەی كە بەبانگەوازەكانی هاوپەیمانیی گەل دەستیپێكرد دواتر گۆڕا بۆ سیاسەتی دەوڵەت، پرۆسەیەكی گرنگ‌ و چارەنووسسازە.

وتیشی،”هەفتەی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لە وەفدی ئیمرالی دەم پارتی دەكات وكاركردن لەسەر ئەو پرسە بەخێرایی بەرەوپێش دەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو…
Total
0
Share