سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای فیدراڵی: بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای باڵای فیدراڵی، رایگەیاند، بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە.

د. رەعد رەفعەت، سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی دەستوری، رەوشتی و سیاسیی یەکەمی هەیە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە.

وتیشی، “بەرپرسی دووەمی ئەو دۆخە حکومەتی عێراقە، بەڵام ئەرکی هەرێم ئەوەیە مووچە دابینبکات، لەکوێ و چۆن ئەوە کێشەی خۆیەتی و دەبێت چارسەری بکات، کێشەی خەڵکی هەرێم نییە و ئەوان دەوامی خۆیان دەکەن لەکاتێکدا مووچەشیان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70: بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگە لە بەغداد کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرى راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70 رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەک لە بەغداد ئەنجامدرا.…
Total
0
Share