کەشناسیی هەرێم: سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و خێرایی با چالاکدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و خێرایی با چالاکدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با مامناوەند دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، خێرایى با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە دواینیوەڕۆ بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاکدەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەمەی حەمەسەعید: داوامکردووە زمانی هەورامی لە خوێندنگەکان بخوێندرێت بەڵام جێبەجێنەکراوە

وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، کۆششدەکەین زمانی هەورامی بخرێتە ناو پڕۆگرامی خوێندنەوە. حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە بەغداد دەکەین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان، بەشداریی پرۆسەكەی كرد، خۆشحاڵ بوو بەوەی…
Total
0
Share