وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین تەنێکی نامۆ کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج منداڵ برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەی جەمعییە لە قەزای دوجەیل پێنج منداڵ لەبەردەرگا یارییان کردووە، لەو کاتەدا تەنێکی نامۆ لە ئاسمان کەوتووەتە خوارەوە و سەرجەمیان برینداربوون.
ئاشکراشیکرد، منداڵەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا نازاندرێت سروشتی تەنەکە چیی بووە.