میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران.

لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە رادارەکاندا ژمارەیەک مووشەکیان دەستنیشانکردووە کە لە ئێرانەوە ئاراستەیان کراوە و داوا لە دانیشتووانی وڵاتەکەیان دەکات، نەچنە دەرەوە و بچنە ناو ناوچە پارێزراوەکانەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، 35 مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمێکی نا ناوەندی دابمەزرێندرێت

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراسیی نوێیان کرد و رایانگەیاند دەبێت سیستمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێندرێت.…
زیاتر ببینە

كۆمكاری عەرەبی: ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ڕەتیدەكەینەوە

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی سەركۆنەی هێرشە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share