وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئێرانمان کردە ئامانج

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکانیان بۆسەر ئێران بەردەوامە و ئەمڕۆش، بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.

کاتز لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیوویەتی، “گەردەلوولەکە تاران بەردەوامە و کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئێرانیان کردە ئامانج و تێکیان شکاند”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەک بەڵێنمان دابوو؛ بەردەوامدەبین لە زیانگەیاندن بە هێماکانی دەسەڵات و پەکخستنی ئێران لە هەموو شوێنێک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. حوسییەکان بە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر سعودیە

گروپی چەکداری “نەسروڵا”ی سەربە حوسییەکان ئاشکرایکردووە بە چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتەسەر چەند ئامانجێک لەناو سعودییەدا، لەوانە…
Total
0
Share