وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چەندین ئامانجی “گرنگ و ستراتیژی” لەناو تاراندا دەپێکن.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی بالیستیی ئێران لە ناوەڕاستی تەلئەبیب، رایگەیاند، “هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئەمڕۆ ئامانجێکی زۆر، گرنگ و ستراتیجی لە تاران دەپێکێت”.
هۆشداریشی دایە ئەو کەسانەی نزیکن لەو ناوچەیەی مووشەکەکەی تێدا کەوتووەتەخوارەوە و وتی، “ئەم شوێنە چۆڵبکەن”.
وتیشی، بەهۆی باڵادەستیی هێزە ئاسمانییەکانمانەوە لە ناوچەکەدا، لە لێواری لەناوبردنی چەندین ئامانجی ستراتیجیی ئێرانداین.