نوێترین لێدوانی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی سەر وڵاتەکەیان بەردەوامبن، وەڵامی توندتریان دەبێت.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند، “ئەگەر هێرشەکانی ئێران دووبارە ببنەوە، وەڵامدانەوەمان توندتر دەبێت”.

وتیشی، “بەهەموو توانامانەوە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل، توانیمان ئەو چەکانەی ئیسرائیل بخەینە خوارەوە، کە دەوترا رادارەکان ناتوانن بیاندۆزنەوە”.

جەختیشیکردەوە، “ئەمریکا ناپاکی لەگەڵ کردین، لە کاتی دانوستانەکاندا هێرش کرایە سەرمان”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share