ئەمریکا دڵنیایی بە عێراق دەدات

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سودانی، ژەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هاوپەیمانیی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعـ.ـش رایگەیاند، عێراق دڵنیادەکەینەوە کە لە ملمانێ و گرژییەکانی ناوچەکەدا تێوەناگلێت.

نووسینگەی راگەیەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی کە لە ئەنجامی هێرشی سەر ئێرانەوە هاتوونەتە ئاراوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ستیڤن فاگن، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و ژەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سودانی رایگەیاندووە وڵاتەکەی هەڵوێست لەبەرامبەر بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان وەردەگرێت و لەبەرامبەر ئەوەدا هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دەگرێتەبەر.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەڵوێستی راگەیەندراوی ئەمریکای دووپاتکردەوە کە نابێت عێراق لە ململانێکاندا تێوەبگلێت ئەوەش بەپێی رێککەوتنی ستراتیجی کە لەنێوان هەردوو وڵات واژووکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاسپێردرا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share