تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە دوا بڕیاردەدات

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی جەختی لە تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كردووەتەوە.

راشیانگەیاند، وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكردووە نووسراوی بۆ تەوتین كردووە و هەرێم وەڵامی نووسراوەكەی نەداوەتەوە.

هاوكات جەختیان كردەوە كە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە پابەندی یاسایە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین و ناردنی مووچە پەیوەستە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كە سكاڵایەك تۆماركراوە و هەر بڕیارێك بدرێت پێوەی پابەنددەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندن: یەکێتی دەمێکە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و چاوەڕوانی سوپڕایزبن

بۆردی راگەیاندنی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووەو هاوشێوەی كەركوك و…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە ئاراوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت، نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە…
Total
0
Share