پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر خوێندنگەیەک لە شاری گراز-ی نەمسا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێرشەکە کراوەتە سەر خوێندنگەیەک لە شاری گراز لە باشووری رۆژهەڵاتی نەمسا، لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بە وتەی پۆلیسی نەمسا، راستەوخۆ دوای ئاگادارکردنەوەیان، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە.
تائێستا هۆکار و پاڵنەری پشت رووداوەکە ئاشکرانەکراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستیپێکردووە.
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، گراز بە شاری “پەروەردە و رۆشنبیری” ناسراوە و، یەکێکە لە پارێزراوترین شارەکان لە ئەوروپای ناوەڕاستدا لەڕووی تاوانەوە.