بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا، هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگای هاملتۆن قەدەغەیە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە، کە هەر چوار رۆژی جەژن، لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ هەتاوەکو کاتژمێر 12ـی شەو، هاتوچۆکردنی بارهەڵگری گەورە لەسەر رێگای هاملتۆن (سپیلک – حاجی ئومەران) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هۆشداریش دەداتە شۆفێران، کە ئەگەر سەرپێچیی ئەم بڕیارە بکەن، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.