ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر مووچەی مانگی پێنج دەدات

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت و رەنگە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج بدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدەدات و بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەگەرێکی بەهێزە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو پارەیەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی پێنج دەینێرێت، بەشێوەی قەرز دەبێت و پێویستە لە داهاتوودا، هەرێم پارەکە بگەڕێنێتەوە.

لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە، ئەگەر ئەمڕۆ بەغداد پارەی مووچەی مانگی پێنج بنێرێت، پێش هاتنی جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share