كەشناسیی هەرێم: شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاوكردەوە، بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، “لەكاتەكانی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم، لەكاتەكانی بەیانیی زوودا ئاسمانی ناوچەكەمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و سەرەتا نمە باران و بەفر بارین لەسەر ناوچەكان شاخاوییەكان و سنوورییەكان دەبێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە هەمان ڕۆژدا لە سەنتەری قەزا و ناحییە و ناوچە شاخاوییەكان باران دەبارێت و لوتكەی زۆربەی شاخە بەرزەكان بەفری تیا دەبارێت”.

لە پێشبینییەكاندا كەشناسیی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “كاریگەریی ئەو شەپۆلە لە بەفر و باران زیاتر لەسەر سنووری هەولێر و دهۆك دەبێت و بارانی پچڕ پچڕ لەناوچەكانی دیكەی هەرێم دەبارێت”.

بەڵام سنووری باشووری پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژی هەینیدا ئاستی بارانی زیاتر دەبێت، هەروەها ئاستی بارانی پێشبینیكراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت، لە ڕۆژی شەممەشدا هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان نمە بارانی دەبێت و ڕۆژی یەكشەممە كاریگەریی ئەو شەپۆلە بە گشتی كۆتایی دێت، وەك كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

پێرێز شوێنگرەوەی زێدانی دیاریکردووە

بابەتی دواتر

لە ناوخۆی ڕۆما چی ڕوودەدات؟ سەرۆکایەتی یانە ناچارە بژاردەیەک بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share