تەندروستیی جیهانى دەربارەى نێرگەلە و جگەرەى ئەلیکترۆنى هۆشداریدەدات

رێکخراوى تەندروستیی جیهانى هۆشداریدەدات دەربارەى نێرگەلە و جگەرەى ئەلیکترۆنى و دەڵێت، کاریگەریی پەیوەندیدار بە ئالودەبوون و نەخۆشییەکانى پەیوەست بە جگەرەکێشانى لێدەکەوێتەوە.

ئەو هۆشدارییەى رێکخراوەکە بە بۆنەى رۆژى جیهانیی وازهێنان لە جگەرەکێشانەوەیە کە لەلایەن رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەمڕۆ 31ى ئایار دیاریکراوە و، تیایدا داواى لە سەرجەم حکومەتەکانى جیهان کرد سەرجەم جۆرەکانى تام و بەرهەمەکانى نیکۆتین و توتن قەدەغە بکەن.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تامەکانى وەک سەهم و نەعنا و سێو ئاکامە خراپەکەى بەرهەمەکان دەشارنەوە و وادەکەن بۆ گەنجان و تازەپێگەیشتووان سەرنجڕاکێش بن، ئەمەش وازهێنان لە کێشانیان دژوار دەکات و مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانى سى زیاتر دەکات.

روونیشیکردەوە، زیاتر لە 50 وڵاتى جیهان توتنى تامداریان قەدەغە کردووە، زیاتر لە 40 وڵاتیش فرۆشتنى جگەرەى ئەلیکترۆنییان قەدەغە کردووە، سەرەڕاى کۆت و بەند لەلایەن هەندێک لە وڵاتانەوە لەسەر تام و جگەرە و ئاماژەشدەدات، بەڵام هەندێک لە توتن و تامەکان لە دەرەوەى سانسۆر و چاودێریدان.

رێکخراوە جیهانییەکە دووپاتیشیدەکاتەوە، بانگەشە بۆ ئەو جۆرە توتن و تامانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێتەهۆى سەرنجڕاکێشانى گەنجان بۆ ئەو بەرهەمانە، کە ماددەى کیمیایى سەرچاوەى شێرپەنجەیان تیایە و، هۆکارن بۆ نزیکەى هەشت ملیۆن مردنى ساڵانە لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پیربوونی بایۆلۆژی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاتردەکات. لە کۆنگرەی کۆلێژی…
Total
0
Share