لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە پیرمام بەڕێوەدەچێت، پەیوەستە بە ئاڵۆزتربوونی گرژییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق و نووسراوەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە خەرجنەکردنی مووچەی مانگی پێنج و مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ.

چەند لایەنێکی سیاسیی هەرێم کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان رەتکردووەتەوە و بەشداری ناکەن، لەوانە، نەوەی نوێ، رەوتی هەڵوێست، گۆڕانی زەرگەتە، کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی.

چاوەڕواندەکرێت لایەنە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا هەڵوێستێکی هاوبەش وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share