بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی خێرایی با مامناوەند دەبێت و بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە؛ پلەی گەرمیش لە نێوان یەك بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوا سبەی شەممەش كەشناسی هەرێم ئەوەیخستووەتەڕوو سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و كەمێك پەڵە هەور لە ئاسمان بدی دەكرێت و پلەی گەرمش بەراورد بە ئەمڕۆ یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
پلەی گەرمی بۆ ئەمڕۆ هەینی لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم بە پێوەری سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆك : 34 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :36 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی