بۆ یەكەمینجار لە كەركوك رۆژانە 350 بارهەڵگر گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی لیژنەی باڵای دروێنە و بە بازاڕیكردن، كۆمپانیای بازرگانیكردن بە دانەوێڵەی گشتی رادەسپێرێت بە زیادكردنی ژمارەی بارهەڵگرەكانی بازاڕیكردنی گەنم بۆ 350 بارهەڵگر كە رۆژانە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركوك رەوانەی ناوەندەكانی وەرگرتنی دەكات.
هاوكات دڵنیاییش بە جووتیاران دەدات كە هەموو بڕە گەنمەكانیان وەردەگیرێت.