پاسپۆرتی سلێمانی: تیم مۆبایل خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لە رێگەی تیم مۆبایل، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە هاوڵاتییەکی نەخۆش لە شاری سلێمانی درا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، وەک یەکەم پارێزگا لە هەرێمی کوردستان توانرا تیم مۆبایل سەردانی ماڵی هاوڵاتییەکی نەخۆش بکەن و لە ماوەیەکی کەمدا، سەرجەم رێکارەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی بۆ جێبەجێبکرێت.

دەشڵێت، تیم مۆبایل تەنها لە خزمەتی هاوڵاتییانی نەخۆش و پەککەوتەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکەی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە کەسوکاری قـ.ـوربانیانی لافاوەکە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.…
Total
0
Share