کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتووی وەک رۆژی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ کارمەندانی رۆژی دەنگدان دیاریکرد.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێشەممەی داهاتوودا، 3ـی حوزەیرانی 2025، ئەو کەسانەی خوازیارن لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، وەک کارمەند لەسەر سندوقەکانی دەنگدان کاربکەن، دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 2025/11/11 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.