لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی پێنج لە بەغداد بەردەوامە و چاوەڕواندەكرێت پێش جەژن حکومەتی عێراق مووچە بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، هەرێم داهاتی ناوخۆی ناردووە و تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە نێردراوە كە لیستەكە هەمان لیستی مووچەی مانگی چوار بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر كێشەی سیاسی روونەدات بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و بە سێ رۆژ بەر لە جەژن دەتوانرێت مووچە بەسەر سەرجەم فەرمانبەراندا دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی چاوی لەوەیە بە بەشداریی كاریگەریی ژنان و گەنجان لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی گەورە تۆماربكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی ژنانی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی لە…
Total
0
Share