وەزارەتی نەوتی عێراق: مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، “مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە”.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا لە کەرتەکانى دیکەى نەوت، وەک هەڵکەندنى بیرە نەوت و خزمەتگوزاریى نەوتی و راوێژکارى، بەردەوامن.

وەزارەتەکە دەڵێت، “لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هیچ تێبینی و رێگرییەکمان نییە، بەڵام مامەڵەی هەرێم لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە بەبێ پرسی ئێمە نادەستوورییە و پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانە”.

باس لەوەشدەکات، بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانى نەوت و گاز هەمیشە لە هەوڵداین لەڕێگەى پەیوەندى و گرێبەستى راستەخۆ، کە دەستوور و بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى لەسەر داون.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share