وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، “لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو”.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسەر شەقامی سەرەکیی دهۆک بۆ هەولێر لە سنووری قەزای شێخان نزیک ناحیەی کەلەکچی، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت روویدا.
دەشڵێت، “لە ئەنجامی رووداوەکە گەنجێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو”.