هێڵی سێیەمی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی رادەكێشرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دوكان- سلێمانی رادەكێشرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی هەرێم رایگەیاند، لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان 5 هەزارو 808 بیر بۆ ئاوی خواردنەوە بەكاردەهێنرێن واتا 50% ـی ئاوی خواردنەوە دابیندەكات.

راشیگەیاند، 26 پڕۆژەیان لە بواری ئاودا هەیە و بەشێكیان كارەكانیان نیوەی زیاتری تەواوبووە و پڕۆژەی هێڵی سێیەمی دوكان -سلێمانیش لە تەندەردایە بە بەهای 293 ملیۆن دۆلار و لەداهاتوودا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەری كێشە مووچە دەستیپێكرد و واژوو كۆدەكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستكرا بە كۆكردنەوەی واژوو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی…
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

لە یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە…
Total
0
Share