عەلی رەئوف: ئەمڕۆ تەنها مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەولێر دابەشکراوە

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاربوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم پەروەردەکان دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا تەنها لە سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر دابەشکراوە.

عەلی رەئوف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاربوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم پەروەردەکان دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا تەنها لە سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر دابەشکراوە و لە هیچ پەروەردەیەکی دیکە دابەشنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش بە مامۆستایانیان وتووە، ئەگەر هەتا تەواوبوونی دەوامی ئەمڕۆ پارە بگات دابەشی دەکەن.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەوەی بانکەکان و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان پابەندنین بە بڕیاری وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە زۆرینەی پەروەردەکان دەکەوێتە سبەینێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی زانکۆلاین بڵاودەکرێنەوە

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە. بەگوێرەی…
Total
0
Share