حەداد: یاسای ژنە ئێزیدییە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش دادەنێین

پەرلەمانی عێراق یاسایەكی تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی ژنانی ئێزیدیی ڕزگاربوو لە دەستی داعش پەسەند دەكات.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پێشوازكرد لە ولیام سپینسەر، سەرۆكی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لە عێراق.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی میدیایی حەداد، لە دیدارەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم بەڕێوەچووە، گفتوگۆكراوە لەبارەی كاری پەرلەمان لە داهاتوودا، بە تایبەت دانانی یاسای پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی.

لەوبارەیەوە، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، جەختیكردووەتەوە لەوەی هەردوو پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و ژنە ئێزیدییە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش پەسەنددەكەن.

بەشیر حەداد بە پێویستیزانیوە پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ، هاوكاری پەرلەمان بێت بۆ ئەوەی ئەركی یاسادانان و چاودێریی خۆی بەشێوەیەكی باشتر بەجێبهێنێت و بتوانن خزمەتی هاوڵاتییان بكەن و داواكاری و خواستەكانیان بەدیبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
Total
0
Share