د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە رێكارەكانی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بە نیازی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجن پەیوەندیمانكرد بە بانكی ناوەندیی عێراقەوە.
وتیشی، “بەرپرسانی بانكەکە دڵنیایان كردینەوە كە بەشی هەموو زیارەتكاران بڕی پێویست لە دۆلار دابینكراوە كە دوو هەزار دۆلاریان پێدەدرێت و پێویستە لەسەر ئەو بانكانەی ئەو كارەیان پێسپێردراوە بە زووترین كات مامەڵەكانیان بۆ راییبكەن”.
راشیگەیاند، لە كاتی بوونی سكاڵا یاخود هەر كێشەیەكی پەیوەست بەو خزمەتگوزارییەوە، بانكی ناوەندی چارەسەری كێشەكە دەكات.