ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ مووچەخۆران

هەردوو بانكی چەمچەماڵ و چەرموو مووچەخۆران ئاگاداردەكاتەوە كە لەگەڵ ئەوەی رۆژی شەممە پشووی رەسمییە دەوامدەكەن و مووچە دابەشدەكەن.

لە راگەیەندراوێكدا هەردوو بانكی چەمچەماڵ و چەرموو ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، رۆژی شەممە لەگەڵ ئەوەی پشووی رەسمییە بانكەكانیان بە ڕووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن و مووچە دابەشدەكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر كەسێك رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەیان وەرنەگرتووە سەردانی بانك بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share