ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەکات.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى سلێمانى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن 29 هەزار و 735 قوتابیی قۆناغی نۆ لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان و خوێندنی دەرەکی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەکە 11 رۆژ دەخایەنێت و 26ی ئایاری 2025 کۆتاییدێت”.