هونەرمەند محەمەد عەباس بارام کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد محەمەد عەباس بارام لە وڵاتی ئوردن کۆچی دواییکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد محەمەد عەباس بارام دوای ماوەیەکی زۆر لە تووشبوونی بەنەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن کۆچی دواییکرد.

محەمەد عەباس بارام لە ساڵی 1952 لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵای شاری کەرکوک لەدایکبووە، بەشی میوزیکی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغداد تەواوکردووە، تا ئێستا نزیکەی 30 گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە کە دیارترینیان گۆرانییەکانی (توڕە مەبە خۆت زیز مەکە، زەردەپەڕی جوان، ئاگرێکی بی خۆڵەمێش و کیژۆڵەی سوورە گوڵە).

ناوبراو لە چەندین ئاهەنگ و فێستیڤاڵی هونەریی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بەشداریی کردووە، لەڕووی میوزیکەوە پیانۆژەنێکی بەتوانابوو.

محەمەد عەباس بارام لەساڵی 2019 ەوە بەهۆی نەخۆشییەوە دەیناڵاند، تا دواجار هەر بەو هۆیەوە کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە لە هەبوونی هەموو پێداویستییەکان

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین لە بەردەستبوونی سەرجەم پێداویستییەکان. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە…
Total
0
Share