سەرۆکی ئەمریکا و ئەمیری قەتەر چەند رێککەوتنێکیان واژووکرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دیدارێکدا لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر ژمارەیەک رێککەوتنی دوو قۆڵییان واژووکرد.

لە میانی دیدارەکەیاندا، سەرۆکی ئەمریکا پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و وتی، “دۆستایەتیمان دڵسۆزانە و زۆر جوانە، هەروەها دەتوانین لە ئاستە بەرزەکاندا لەگەڵ قەتەر کاربکەین”.

لای خۆیەوە ئەمیری قەتەر پێشوازیی لە سەردانەکەی ترەمپ کرد و ئاماژەی بەوەدا کە “سەردانێکی مێژوویی” بووە، بەو پێیەی یەکەم سەردانی فەرمیی سەرۆکێکی ئەمریکایە بۆ قەتەر.

وتیشی، “خۆشحاڵین بە بوونی تۆ لێرە، دەزانم تۆ پیاوی ئاشتییت و دەتەوێت ئارامی بۆ ناوچەکە بهێنیتەوە”.

هەر لە دیدارەکەیاندا، هەردوولا چەند رێككەوتنێکی ئابوری و بازرگانییان واژووكرد و دوای رێککەوتنەکەیشیان، ترەمپ رایگەیاند، قەتەر گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ-ی ئەمریکی واژووکردووە، كە بەهاكەی 200 ملیار دۆلارە و ئەمەش گەورەترین خواستە لە مێژووی كۆمپانیاكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: لەلایەن سیناتۆرەکانەوە بانگهێشتی ئەمریکا کرام

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەرەسمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد. دوورخستنەوەی میکۆلا…
زیاتر ببینە

یەکەم لێدوانی تورکیا لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی تورکیا. عومەر چیلیک…
Total
0
Share