لە هەولێر دزی کرد لە سەیدسادق دەستگیرکرا

دوای ئەوەی کەسێک لە شاری هەولێر بە تۆمەتی دزیکردن داوای لەسەر تۆمارکرا، لە قەزای سەیدسادق دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (ئـ، ر، م لەدایکبووی 1981) کە پێشینەی تاوانی هەیە، دوای گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share