قائیمقامیەتی سلێمانی: قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت”.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی دارستانه‌كان و رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە بەگشتی و چیای ئەزمڕ و گۆیژە به‌تایبه‌تی، بەسەرپەرشتیی قائیمقامی سلێمانی لیژنەی فریاگوزاریی خێرا کۆبووەوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندووە، پێشتر و لەسەرەتای وەرزی بەهاردا قۆناغی یەکەمی ئاگربڕین‌ بەدەرمانی تایبه‌ت به‌ئاگربڕ جێبه‌جێكراوه‌، ئێستا هەوڵدەدەین بە ئامێر و دابینکردنی کارمەند و كرێكار قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێبکەین.

باس لەوەشدەکات، ئێستا هەوڵدەدەین بەهاوکاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی رێگری لە ئاگرکەوتنەوە بکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share