رێباز حەملان: نازانین بۆچی ناردنی مووچە دواکەوتووە

رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێم سەرجەم بەرپرسیارێتییە داراییەکانی جێبەجێکردووە و نازانن ناردنی پارەی مووچە لە بەغدادەوە بۆچی دواکەوتووە.

رێباز حەملان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا داهاتی ناوخۆی بۆ هەرێم ناردووە، مەسەلەی تەرازووی پێداچوونەوە بەتەواوی کراوە، لیستی مووچە پارەکەی نەک زیادینەکردووە بەڵکو کەمیکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد 15 رۆژە مووچەی خۆی دابەشکردووە و تا ئێستا هۆکاری نەناردنی پارەی مووچەی هەرێمی ئاشکرانەکردووە و نازانین هۆکارەکەی چییە.

 

جەختیشیکردەوە، نەناردنی پارەی مووچەی هیچ پەیوەندییەکی بە نەبوونی پارەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: بەهۆی جێبەجێكردنی پلانەكانەوە ئەمساڵ كۆبوونەوەی ئاو لە هەولێر رووینەدا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەركەوتوو بوون لە پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە…
Total
0
Share