دوو پرۆژەی “ستراتیژی” كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت

دوو پرۆژەی كارەبا لە سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 44 ملیار دینار جێبەجێدەكرێت و بەڕێوبەرایەتی كارەبای شارەكە دەڵێت، دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی توانای كارەبای ناوچەكانی دەوروبەر.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لە‌ چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌‌ پارێزگاى سلێمانى، به‌بڕى زیاتر له‌ 44 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى “ستراتیژى” گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێى ده‌كرێت.

دەشڵێت، به‌ نوسراوى ژماره 903 لە 21ی ئەم مانگە سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى (44.534.377.549) چل چوار میار و پێنج سه‌د و سى و چوار ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار دینار، له‌ داهاتى گشتیى كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى.

یەكێك لە پرۆژەكان بریتییە لە هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزى (132 کەى ڤى) تانجه‌رۆ- سه‌یدصادق كە (55) كیلۆمه‌تره‌ و سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با هەیە، وەك ئەوەی كارەبای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە

پرۆژەی دووەمیش بریتییە لە هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى (132 کەى ڤى) بازیان- ڕانیه كه‌ درێژییه‌كه‌ى (105) كیلۆمه‌تره‌ و سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بیتوێت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆر سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنوره‌كه‌‌.

بابەتی پێشتر

ژنێک 60 ملیۆن دۆلار بەهۆی خەوێکی مێردەکەیەوە لە یانسیبدا دەباتەوە

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ هەمان پلانی زێدان بۆ گاریس بەیل پەیڕەو دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share