پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردرا

دووكەڵی سپی لە شووشەی كەنیسە سیستینەكان لە ڤاتیكان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبووەوەكە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە كاردیناڵەكان كە بۆ هەڵبژاردن كۆبوونەتەوە و پاپایەكی نوێیان هەڵبژاردووە بۆ سەركردایەتیكردنی كەنیسەی كاسۆلیكی.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا دەردەكەوێت زەنگی بازلیكای سانت پیتەر لێدرا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پاپایەكی نوێ، تاوەكو ئێستاش ناوی پاپای هەڵبژێردراوی نوێ ئاشكرانەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، بەیانیی ئەمڕۆ لە كەنیسەی سیستین لە ڤاتیكان دووكەڵی رەش بینرا كە وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كاردیناڵەكان نەیانتوانی پاپا دیاریبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و دەشڵێت، “پێویستە تاساڵی…
Total
0
Share