شێرێک خاوەنەکەی خوارد

چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چی دەڵێن؟

لە شاری کوفەی سەر بە پارێزگای نەجەف، شێرێک پەلاماری ئەو کەسەی دا کە بەخێوی دەکات و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کوفە هاوڵاتییەک شێرێکی کڕیوە و دەستی بە بەخێوکردن و خواردن پێدانی کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خواردن پێدانیدا شێرەکە پەلاماری خاوەنەکەی داوە و کوشتوویەتی.

ئاشکراشیانکرد، دوای ئەوەی یەکێک لە دراوسێکانی ماڵەکە هەستی بە رووداوەکە کردووە تەقەی لە شێرەکە کردووە و کوشتوویەتی، بەڵام نەیتوانیوە خاوەنەکەی رزگاربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share