کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە ناوچەیەک دەگاتە 38 پلە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پلەی گەرمی لە گەرمیان دەگاتە 38 پلەی سیلیزی”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی  بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە”.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەينی، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسیی هەرێم، “بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆماردەکرێت و دەگاتە 38 پلەی سیلیزی”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :38 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share