هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان دابەشدەکرێت”.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، “رۆژی پێنجشەممە 8ی ئاياری 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى نیسانى 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای…
Total
0
Share