هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت لە هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێبكاتەوە.

هەڵگورد زرار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە كەش ئاسایی دەبێت و بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەكی گەرمی خەماسینی پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت تاوەكو دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دووبارە تاوەبارانی بەهاری و خۆڵبارینی لاواز بۆ مامناوەند روو لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share