کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە بەشێکی ناوچەکان بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، ئەگەرى باران لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاوی و سەنتەرى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکانى سنووری پارێزگاى هەولێر و دهۆک، لە دواى نیوەڕۆ، کاریگەریی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت و زیادبوونى خێرایى با-ش کۆتاىیدێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمای کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ دووشەممە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی چوارشەممەشەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور، هەندێک کات نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک تاوەباران و بروسکە، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور؛ پلەی گەرمییش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بە (2-3) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 28  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :31 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە): پرسی كورد لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی…
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share