کاروان میراودەلی: بە پلانی جیاواز بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف دەگەڕێین

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە دوو مانگی دیکەدا، بە پلانی جیاواز بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف-دا دەگەڕێن.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، لە پرۆسەی پشکنین بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف-ی تەمەن 27 ساڵ بە درێژایی رۆژ لەهەوڵدابووین.

دەشڵێت، لە پۆسەیەکی چڕوپڕدا، 180 کارمەند و کۆی ئەفسەرانمان بەشداری پێکرد، وەک کۆتایی رۆژی مانگی یەکەمی گەڕان، کە لە دوو مانگی دیکەشدا، بە پلانی جیاوازتر بەردەوامی دەدەین.

سەرەتای مانگی رابردوو، ئاڤێستا یوسف لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە سنووری مێرگەسۆر کردبوو، دوای ئەوەی براکەی کەوتبووە ئاوی رووباری تەنگاتوور، رزگاریکرد، بەڵام خۆی لە ئاوەکەدا خنکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

ڕۆژنامەنووس سەباح ئەترۆشی، لە دهۆک دەستگیرکرا. دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووس، سەباح ئەترۆشی، داوای لە هاوڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی…
Total
0
Share