سبەی تەرزە و تاوەباران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی سێشەممە كاریگەریی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەرەو لاوازبوون دەچێت و خێرایی با كەمدەبێتەوە و لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم مامناوەند دەبێت لە نێوان 25 – 30 كیلۆمەترە لە كاتژمێكدا.

دەشڵێت، “سبەینێش لە بەشێك لە ناوچە جیاوازەكان ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە و تەرزە هەیە و لە كاتەكانی ئێوارە كاریگەریی تاوەبارانی بەهاری بەرەولاوازبوون و دەچێت كۆتایی بەتاوبارانی بەهاری دێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە, پلەكانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە و بەهۆی بارستە كاریگەریی بارستە هەواساردە مامناوەندەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما دووبارە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. لە هەولێر پیاوێك بەسەر كێبڵێكی كارەباییدا دەپەڕێتەوە كە بەرزیی پەستانەكەی 2000 ڤۆڵتییە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە هەولێر پیاوێك بەسەر كێبڵێكی كارەباییدا دەپەڕێتەوە كە…
Total
0
Share