وتەبێژی کۆمسیۆن: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا دوورە لە راستییەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەنگۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی میدیاکان سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد، لە کارپێکردنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە رۆژی هەڵبژاردندا بڵاویانکردووەتەوە، رەتدەکەینەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی (سەباح)ـی رایگەیاند، تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەکاردەهێندرێت و بەجۆرێکیش کاردەکات، کە بەخێرایی دەنگە دروست، نادروست، مۆرنەکراو و دەرهێندراوەکان دەناسێتەوە و دیارییان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share