سەنتەری میترۆ: با لە رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەریدا رۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان ئازادبکرێن

سەنتەرى میترۆ رایدەگەیەنێت، با رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەری بكرێتە دەرفەتێك بۆ بە پێداچوونەوە بە حوكمە دادوەرییەكان دژ بە رۆژنامەنووسان، “شێروان شێروانی” و “قارەمان شوكری” و هەڵگرتنی تۆمەتەكان لەسەر “ئومێد پەروشكی” و ئازادكردنیان.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ 3ی ئایار، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری یۆنسكو (UNESCO) لە ژێر دروشمی “رووماڵكردن لە جیهانێكی نوێدا، كاریگەریی ژیریی دەستكرد (AI) لەسەر ئازادیی رۆژنامەگەری و میدیا”، یادی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دەكاتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “هەڵبژاردنی كاریگەرییەكانی (AI) پەیوەندی بەو گۆڕانەوە هەیە كە زیرەکیی دەستكرد هێنایە ئاراوە، ئەم تەكنەلۆژیایە ئەو ئامرازانە بە رۆژنامەنووسان دەبەخشێت، كە دەبنە هۆی بەهێزكردنی راپۆرتی بنكۆڵكاری، دروستكردنی ناوەڕۆكی میدیایی، وردبینی لە خستنەرووی راستییەكان، لەگەڵ بەردەستخستنی خزمەتگوزاری دەستڕاگەیشتن بە زمانەكان و باشتركردنی شیكاری لە داتاكان، سەرباری ئەمەش تەكنەلۆژیاكە هەڵگری مەترسییە بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاریی چەواشەكارانە، ساختەكردنی دەنگ و رەنگ، هەروەها هەڵگری هەڕەشەشە بۆ چاودێریكردنی رۆژنامەنووسان”.

باس لەوەشدەکات، “لەم بۆنەیەدا سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، زەمینە خۆش بكات تا میدیا رۆڵی خۆی ببینێت و ئاستەنگەكانی بەردەم كاركردنیان نەهێڵێت، پێشێلكاران و تاوانكارانی بەرامبەر میدیاكاران رووبەڕووی دادگا بكاتەوە و كارێك بكات لە سزا دەربازیان نەبێت”.

سەنتەری میترۆ دەڵێت، با رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەری بكرێتە دەرفەتێك بۆ بە پێداچوونەوە بە حوكمە دادوەرییەكان دژ بە رۆژنامەنووسان، “شێروان شێروانی” و “قارەمان شوكری” و هەڵگرتنی تۆمەتەكان لەسەر “ئومێد پەروشكی” و ئازادكردنیان.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “میترۆ جەخت لە رۆڵی گرنگی میدیا دەكاتەوە لە بڵاوكردنەوەی زانیاری و گەیاندنی بە شێوەیەكی پیشەییانە، بە ئامانجی هۆشیاریی زیاتر بۆ تاكەكان، رووبەڕووبونەوەی هەواڵی چەواشەكارانە و رتكردنەوەی گوتاری رقوكینە و كۆتایهێنان بە ئاشكراكردنی نهێنیی كەسی و پاراستنی تایبەتمەندی و جیاكردنەوەی رەهەندی گشتی و رەهەندی كەسی تایبەت، لە بڵاوكردنەوەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون. کاروان ئەنوەر، سکرتێری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی تورکیا: لەگەڵ عێراق گەیشتینە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە

وەزارەتی نەوتی تورکیا و وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاند کە گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی…
Total
0
Share