دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمەکەی لە رووباری خاپوور دەرهێنرایەوە

دوای سێ رۆژ لە خنکانی لە رووباری خاپوور تەرمی گەنجێکی سنووری قەزای زاخۆ دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە رووباری خاپووردا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنمان بە شوێنی تەرمەکە توانیمان لە ئاوەکەدا دەریبهێنینەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی زاخۆی بکەین.

ئاشکراشیکرد، دوای پشکنین دەرکەوت، تەرمەکە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵانە بە ناوی (ردوان حەسەن )، کە سێ رۆژ لەمەوبەر دیارنەمابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسەرجەم پەروەردەکانی هەرێم رێکارەکانی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکەن. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم…
Total
0
Share